سەرەکی کۆماری فەرەنسا ئەنستیتوتی فەرەنسی لە هەولێر

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"
Alternate Text

پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر لە ساڵی ٢٠٠٩  کراوەتەوە و لقێکە لە تۆری جیهانی پەیمانگای فەرەنسی.
پەیمانگاکە راستەوخۆ لەلایەن بەشی هەماهەنگی کلتوری و پەروەردەیی و زانکۆیی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق سەرپەرشتی دەکرێت و پەیوەندی راستەوخۆشی لەگەڵ کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر هەیە. 

لە ئەرکە سەرەکییەکانی پەیمانگاکە ، هەوڵدان بەئاشناکردنی هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان بە کلتوری فەرەنسی لەلایەک ، لەلایەکی دیکەوە گرنگییەکی تایبەت دەدەن بە کلتوری کوردی.
پەیمانگاکە هەوڵی بەردەوام دەدات بە بڵاوکردنەوەی زمانی فەرەنسی لەناوچەکەدا و بۆ ئەم مەبەستە بەردەوام کۆرسی فێربوونی زمان دەکەنەوە بۆ ئەو ئارەزوومەندانەی ئارەزووی فێربوونی زمانی فەرەنسی دەکەن.

پەیمانگاکە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە هەماهەنگی نێوان زانکۆکانی کوردستان و فەرەنسادا، هەروەها لەرێگەی کامپۆس فرانس کارئاسانی تەواو دەکات بۆ ئەو خوێندکارە کوردانەی کە دەیانەوێت درێژە بە خوەندننی باڵا بدەن لە زانکۆکانی فەرەنسا.



کاتی کارکردنی پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر: 
رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنج شەممە لە کاتژمێر ١٠ی  بەیانی تاوەکو ٧ی ئێوارە.

 

لاپەرەی فەرمی پەیمانگای فەرەنسی لە هەولێر


هاوبەشکردن لەسەر :

© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە